سه‌ده‌ر: دەستێوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکه‌ین

17.02.2021
جەماوەر نیوز
رێبەری رەوتی سەدر پێوایە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر و هەڕەشەکانی تورکیا لە شنگال، بۆ رێگرییە لە سەردانەکەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر نوسیوویەتی "هێرشە بێ پاساوەكەی سەر هەولێر و ئەوەی لە شنگال روودەدات لەگەڵ گەمارۆدانی فڕۆكەخانەكانی باشووری عێراق سەرەتایەکە بۆ دواخستنی سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق، یان دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە".  
هەروەها رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەداوە، بەهیچ شێوەیەک دەستێوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکات.


زۆرترین خوێندراو