مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و سه‌ركردایه‌تیی نوێی كۆمه‌ڵ ده‌كات

24.02.2021
جەماوەر نیوز

مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و سه‌ركردایه‌تیی نوێی كۆمه‌ڵ ده‌كات بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی (کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ).
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست:
بەڕێز مامۆستا عەلی باپـیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاورێز...
بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی (کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ) گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێ ئەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هیوادارین هەردولامان و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە کاربکەین ڕۆڵی کاریگەر بگێڕین بۆ داكۆکیکردن لە قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردن لە مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان لە پێناو ئایندەیەکی گەش و تێپەڕاندنی گرژی و قەیرانەکان و پتەوکردنی گیانی برایەتی و یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکان کە بارودۆخی ناوچەکە لێمان دەخوازێت.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

زۆرترین خوێندراو