دژه‌تیرۆری هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

26.02.2021
جەماوەر نیوز
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەو هەواڵەی کە باس لەوە دەکات دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق "تیرۆریستێکی داعشیان لە هەولێر دەستگیرکردووە، دوورە لە راستییەوە". 

دەقی روونکردنەوەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:

لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوە: 
لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجامدابوو. 
لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان
2021/2/26

زۆرترین خوێندراو