په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن فۆڕمی وانه‌بێژی دابه‌شده‌كات

28.02.2021
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕیوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پێنچوێن بڵاویكرده‌وه‌ بەرێوبەرێتیمان ئاگاداری دەکات بۆ دەرچوانی کۆلێجەکانی ( پەروەردە+پەروەردەی بنەڕەت+زانست+زمان+ ئاداب) تەنها بۆ ئەو پسپۆریانەی لەخوارەوە هاتووە:
١.کوردی.
٢.عربی.
٣.ئینگلیزی.
٤.بیرکاری.
٥.فیزیا.
٦.زیندەوەرزانی.
وە دەرچوانی کۆلێجی (هونەر +پەیمانگای هونەرە جوانەکان) تەنها بۆ ئەو پسپۆریانەی لەخوارەوە هاتووە:
١.مۆسیقا.
٢.شانۆ.
لەرۆژی ٣ شەممە بەرواری (٢٠٢١/٣/٢) سەردانی اشراف بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠_٢٠٢١).
پێداویستیەکان :
١.پشتگیری دەرچوون.
٢.ناسنامە.
٣.کارتی زانیاری.
تێبینی: تەنها یەک ڕۆژ فۆڕم دابەشدەکرێت.

زۆرترین خوێندراو