شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌

03.03.2021
جەماوەر نیوز
شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و کێشەکانی نێوانیان لە بەغدان و ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوونەوە. وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ واژۆ بکرێت. 
شاندەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە بەغدان، هەردوو بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی، راوێژکارانی وەزارەت و هەروەها بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە ئەندامانی شاندەکەن.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان راگەیاند "رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێمە و وەزارەتی پیشەسازی کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بکەین، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی باس لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاریکردن لە بەرهەمی نێوخۆی و بابەتی هێمای بازرگانی تاوتوێی دەکەین."
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیش لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ دەکەین، کە هەندێکیان بابەتی چارەنووسسازن و دەبێت یەکلایی بکرێنەوە لە نێویاندا چیدیکە رێگری لە بەرهەمی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان نەکرێت کە بۆ بەغدا دەچێت."


زۆرترین خوێندراو