حزبی سۆسیالیست له‌ ڕاپه‌ڕیندا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌ ئازادكردنی شاره‌كان

05.03.2021
جەماوەر نیوز

ڕاپەڕین چۆن ڕوویدا؟ چۆن بوو؟
‎لە دوای هێرشی عێراق بۆ سەر کوێت و داگیرکردنی لەلایەن عێراقەوە لە ۱۹۹٠/۸/۲ بەرەی کوردستانیش لە دوای شکستکی سەربازی لە دوای کیمیاوی هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەو ئەنفالەکان بە هەوڵەکانی حزبی سوسیالیست بەرەی کوردستانی ۱۹۸۸/٥/۷ دامەزرا لە ئێران.
‎هەر لەگەڵ لێدانی سوپای عێراق لە کوێت لە لایەن هیزەکانی ئەمریکا و ۳۳ وڵاتی دونیا و دەرپەڕاندن و تێکشکاندنی هێزەکانی عێراق بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بە هاندانی هێزەکانی شیعە لە ۱۹۹۱/۷/۲۷ ڕاپەڕین لە خواروی عێراق دەستیپیکرد، هەمان ڕۆژ هێزێکی حزبی سۆسیالیست لە ناوزەنگ و نۆکانەوە بەڕێ کرا بۆ ناوچەی پشدەر و بیتیون و لە ۱۹۹۱/۱/۲۱ مەفرەزەکانی سۆسیالیست بەرەو سنورە چیاکانی سلێمانی و شارەزوور بەڕێ کران و لە بەرە بەیانی ۱۹۹۱/۳/٥ ڕێکخستنەکانی سۆسیالیست کەوتنە جموجۆڵ، ئەو هێزەی سوسیالیست بە سەرپەرشتی مه‌حسین بایز فەرماندەی هەرێمی ٦ و قادر چاوشین، فەرماندەی هەرێمی 4 و سابیر فەقیانی، فەرماندەی هەرێمی 10ی سەفین و کەمالی کوێخا عومەر، فەرماندەی هێزی شەهید عەلی عەسکەری دابەش بوون لە حاجی ئاوا و لە کێوە ڕەش و دەوروبەری، لە کاتێکدا كاتژمێر ۱٠ ی سەر لە بەیانی کۆمەڵێک خوێندکار به‌ بەرد باران چونە سەر منەزەمە دارەکانی بەعس تەقەیان لێکراو بەشێکیان بەرەو بناری کێوە ڕەش کونەسە هەڵهاتن و مه‌حسین بایز و بەشێک لە هێزەکە وا ئەزانن ئەوە حکومەتە و بەوانی زانیوە، خۆیان ئامادە ئەکەن بۆ شەڕ و لەو کاتەدا بارانیش ئەبیت.
‎ کاتێک خوێندكاره‌كان پیشمەرگەکان ئەبینن هاواریان لێئەکەن فریایان کەون، پەلاماری ڕانیە بدەن و هێزەکەی سوسیالیست بەرەو ڕانیە بەڕی ئەکەوێت، هەواڵ بە جەماوەری ڕانیە ئەدەن پیشمەرگەی سۆسیالیست گەیشتە ناو ڕانیە و وا ئەکات جەماوەر پەلاماری دامودەزگاکانی ڕژێم بدەن و هەر پیشمەگەیەک سەدان هاوڵاتی و چەکداری لێ کۆ ئەبێتەوە و لە حاجی ئاواشەوە هێزەکەی دیکەی سۆسیالیست بەرەو فیرقەی چوارقوڕنە دێن و لە چوارقوڕنە پیشمەرگەیەکی سۆسیالیست بە ناوی شیروان و یەکێك لە ڕێکخستنەکانی سۆسیالیست شەهید ئەبێت.
‎واتە یەکەم پێشمەرگە لە بەرە بەیانی ۱۹۹۱/۳/٥ گەیشتە ڕانیە و حاجی ئاوا و چوارقوڕنە تەتها پیشمەرگەی سۆسیالیست بوو، ئەو ڕاستیەش جەماوەری تێکۆشەری ڕانیە و حاجی ئاواو چوارقوڕنە لە هەموو کەس و لایەک باشتر ئەو ڕاستیانە ئەزانن و هەر لەوێوە هێزەکەی سۆسیالیست بەرەو کۆیە و پیرەمەگرون بەڕێکەوتن و شەهید کەمالی کوێخا عومەر لە 6ی ئازاردا کە جەماوەری ناوچەی قەڵادزێ و ڕانیە زۆریان لە باینجان و بازیان بون ڕاپەڕین، تەنها پێشمەرگەی سۆسیالیست بە قیادەی کەمالی کوێخا عومەر و جەماوەری بازیانەکان ڕێگای سلێمانی کەرکوک یان بڕی و ناوچەکانیان ئازاد کرد و زەمینە خۆش بوو بۆ 7ی ئازار و ڕاپەڕینی جەماوەری سلێمانی و ۸ ی ئازاریش چەمچەماڵ و شارەزوور و دەربەندیخان ئازاد کرا، لە ۹ ی ئازاریش کەلار و ڕزگاری وکفری و شەقڵاوە و حەریر و زۆری کەش ئازاد کرا، لە ۱٠ ی ئازاریش سەلاحەدین و سەری ڕەش و لە11 ی ئازاریش شاری هەولێر ئازاد کرا و لە 14ی ئازار بادینان و زاخۆ ئازاد کراو، بەشێکی خانەقین و لە 15ی ئازار شاری دهۆک ئازادکرا و لە 19 _ 20ی ئازار تاجی سەرکەوتنەکان کەرکوک نایە سەری و هێزەکانی حزبی سۆسیالیست دەوری گرنگ و ئەساسیان لە ئازاد کردنی شاری کەرکوک دا هەبوو کە بە خۆینی شەهید حەمە سەعید حاجی محەمەد و ژمارەیەک شەهیدی هەرێمی یەک و حەمەی دەلاک 13شەهیدی هاوڕێیان لە هەریمی 3ی شەهیدان شێخ جەلال و شێخ عوبێد ئازادکردنی شاری کەرکوک، ئەوەی جێگای ئاماژەیە زیاتر لە 300 هەزار سەرباز و دەرەجەداری عێراقی لە لایەن هێزی پیشمەرگە و جەماوەری کوردستانەوە دەستگیرکران.
‎ئەو سوپایە دەستی بەخۆنی هەزاران ژن و منداڵ و پیر و گەنجی کوردستان زیندە بەچاڵ کرابوو هەزاران دێهات و مزگەت و قوتابخانە و نەخۆشخانەیان تێکدا و پێنج هەزاریان لە هەڵەبجە بە کیمیاوی خنکاند و هەزارانیان بریندار کرد و تا ئێستاش بە ئازاری برینەکانیانەوە ئەتلینەوە.
‎کورد نەک تۆڵەی لێنەکردنەوە بەڵکو مێوانداریان لێکراو ڕەوانەی شوێنەکانی خۆیان کرانەوە بەرەی کوردستانی بڕیاریدا بە هاوبەشی ئیدارەی کوردستان بەڕێوەبەرن، بەرنامەیەکی داریژاراوی حزبی سۆسیالیست بوو یەکەم بارەگاش لە کەرکوک حزبی سۆسیالیست لە ناو پاریزگای کەکوکدا داینا و دەستی بەسەر دائیرەی ئەمن و پارێزگا و رادیۆ و تەلەفێزیۆی کەرکوک و ڕێگای بەغداد کەرکوک، هێزەکانی حزبی سۆسیالیست بوون ، ئازادکردنی کەیوان و نەوتی کەرکوک بۆ جاری دووەم هێزە هاوبەشەکانی سۆسیالیست بوون.

‎نوسینی: چاودێرێك، كارەكتەرێكی نێو ڕووداوەكان 


زۆرترین خوێندراو