نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌

31.03.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە31ی ئازاری 2021 جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.
بڕیارە رێکخراوی ئۆپێک بۆ بڕیاردان لەسەر بەرهەمی نەوت کۆببێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.
ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بە 60 دۆلار و 70 سەنتە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، رێکخراوی ئۆپێک کۆببێتەوە، بڕیار لەبارەی ئەگەری زیادکردنی بەرهەم بدەن.