داوای ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ به‌بێ لێبڕین ده‌كرێت

06.04.2021
جەماوەر نیوز

داوای لیستی تەواوی مووچە کراوە.
بە پێی نووسراوێک کە لیژنەی بایۆمەتری بۆ گەنجینەکانی ناردووە تیایدا هاتووە:"تکایە لیستی مووچەی مانگی 4 بە ڕێژەی 100% ئامادە بکەن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌ له‌ باره‌ی نه‌مای لێبڕینی موچه‌ له‌ دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.