قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا

07.04.2021
جەماوەر نیوز

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌یانی ژماره‌ 21ی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ به‌یانه‌كه‌دا هاتووه‌ "قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی".

دەقی بڕیارەکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
یەكەم: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی.
دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.
سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.
چوارەم: ئاڵۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.
پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەڵ خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.
شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.
حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاتژمێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاتژمێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و 


زۆرترین خوێندراو