ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه" هیوادارم هاتنی مانگی ڕەمەزان ببێتە مانگی خێر‌و خۆشی و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان و یەکڕیزی و تەبایی بێت لە پێناو خزمەتکردنمان بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کۆتایی هێنان بێ به نەخۆشی و ناخۆشی و پەتای کۆرۆناو بێ بارانی".
ده‌قی په‌یامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بِسْمَ اللەِ الرَّحْمنِ الرَّحیم
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی موبارەکەوە
جوانترین پیرۆزیایی پێشکەش موسوڵمانان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی ئەکەم.
هیوادارم هاتنی مانگی ڕەمەزان ببێتە مانگی خێر‌و خۆشی و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان و یەکڕیزی و تەبایی بێت لە پێناو خزمەتکردنمان بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کۆتایی هێنان بێ به نەخۆشی و ناخۆشی و پەتای کۆرۆناو بێ بارانی و دوور لە هەموو بەڵایەک، مانگی ڕەمەزان مانگی خێر و خۆشی و بەرەکەت بێت
جارێکی تریش پیرۆزبێ هاتنی مانگی ڕەمەزان، مانگی لێبوردەیی و بەخشندەیی
لەگەڵ ڕێزمدا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/٤/۱۲
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052