خولی دژی قۆرخ کارەکانە

19.04.2021
جەماوەر نیوز
بەهمەن غریب
ئەگەر خولە نوێیەکە سەربگرێت لەبەرژەوەندی هەموانە ، بەتایبەت وڵاتە هەژارەکان ، چونکە بڕیارە قۆرخکاری و دەست بەسەرداگرتنی یارییەکان لەلایەن یەک ڕێکخراوو یەک کۆمپانیا و یەک ڕاگەیاندنەوە کۆتایی بێت و تەنانەت بڕیاریانداوە هەر یانەیەک ئەتوانێت چوار یاری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەبێ کۆپی ڕایت پەخش بکات.
بێستون تاوگۆزی
ئەسڵی مەسەلەكە....
١٢ یانە كە لۆگۆكانیان لە وێنەكەدایە، دەیانەوێت لە دەستەی یانەكانی ئەوروپا بێنە دەرەوە و خۆیان خولێكی تایبەت بەڕێوە ببەن و بڕیار دراوە لە ژێر ناوی خولی سوپەری ئەوروپا لە وەرزی داهاتوەوە دەست پێ بكەن
فلۆرەنتینۆ پێرێز بەفەرمی وەك سەرۆكی دەستە نوێیەكە دیاری كراوە و خولەكەش شوێنی چامپیۆنس لیگ دەگرێتەوە
یوفا و فیفا شپرزە بون و هەڕەشەی ئەوە دەكەن هەر یانە و یاریزانێك لە خولی سوپەری ئەوروپا بەشدار بێت ناهێڵن لە پاڵەوانێتیەكانی خۆیان بەشداری بكەن
بەو هۆیەشەوە یوفا بەفەرمی یارییەكانی چامپیۆنس لیگ و خولی ئەوروپی ڕاگرت تا كاتێكی نادیار.

زۆرترین خوێندراو