فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گژوگیا ده‌فرۆشێت

20.04.2021
جەماوەر نیوز

فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ئاگاداریەكدا رایدەگەیەنێت لە زیادكردنێكی ئاشكرادا گژوگیای ناو فڕۆكەخانە بە ئاژەڵداران دەفرۆشێت.

   فڕۆكەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە رۆژی چوارشەممە 2021/4/21 دوایین وادەیە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فڕۆكەخانەی سلێمانی گژوگیای ناو فڕۆكەخانە دەفرۆشێت بە ئاژەڵداران.
لە ئاگادارییەكەدا كە واژۆی تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەسەرە، داوا لە ئارەزوومەندان كراوە بڕی (2 ملیۆن) دینار وەك بارمتە دابنێن تا مانگی حوزەیران تا كاتی پێشگەیشتنی گژو گیایەكە.


زۆرترین خوێندراو