مێسی پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگا ده‌گرێت

23.04.2021
جەماوەر نیوز

مێسی بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگایە ، نزیکە بۆ جاری هەشتەمین خەڵاتی پیچیچی بەدەست بهێنێت.

له‌ یاری شه‌وی ڕابردوو له‌به‌رامبه‌ر خیتافی مێسی لێدانی سزای دا به‌ كریزمان له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆناڵد کومان، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ڕایگه‌یاند مێسی گەورەترین و باشترین کەسایەتی مێژووی تۆپی پێیە، هەر یاریزانێکی دیکە لە شوێنی مێسی بوایە لێدانە سزایەکەی جێبەجێدەکرد تاکو هاتریك تۆمار بکات، بەڵام مێسی سەلماندی هاوڕێیەکانی لەلا گرنگترە لە ریکۆردەکانی.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ