عێراق گاز له‌ سوریا ده‌كڕێت

30.04.2021
جەماوەر نیوز
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند عێراق لە رێککەوتن لەگەڵ سووریا نزیکە بۆ کڕینی گازی سرووشتی لەو وڵاتە.
رۆژی پێنجشەممە 29ی نیسانی 2021 ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەسام توعمە، هاوتا سوورییەکەی لە بەغدا رایگەیاند: "دۆسیەی غاز لە سەرووی ئەو دۆسیانە بووە کە لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ شاندی سووری باسکراوە".
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد: "لە رێککەوتن نزیکین بۆ هاوردەکردنی گازی سرووشتی لە سووریاوە بۆ عێراق".
هەروەها بەسام توعمە. وەزیری نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی: "ئێستا تێڕوانینێکی ئایندەیی هەیە بۆ هاوکاری لە نێوان عێراق و سووریا".

زۆرترین خوێندراو