دوو بیره‌ نه‌وت له‌ كه‌ركوك ته‌قێنرانه‌وه‌

05.05.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی سەر بیرە نەوتییەکانی کەرکووک بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە "پەلامارێکی تیرۆریستی"دا دوو بیرە نەوت لە کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکووک تەقێندرانەوە، تاوەکو ئێستاش ئاگری یەکێک لە بیرەکان کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: بیرە نەوتییەکانی 183 و 177 لە کێڵگەی بای حەسەن تەقێندرانەوە،
بەپێی زانیارییەکان پاسەوانانی بیرەنەوتەکان رووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و پۆلیسێکیش برینداربووە. ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە>
بای حەسەن بە دووری پێنج کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشووری قەزای دوبز پێشتریش لە مانگی رابردوودا دووجار هێرشکراوەتە سەری.

زۆرترین خوێندراو