كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

08.05.2021
جەماوەر نیوز

كەشناسی هەرێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ گوێری پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم  ئاسمانی ئەمڕۆ شەممەو سبەی یەكشەممەی پارێزگاكانی باشوری كوردستان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ئاسمانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەوری جیاجیاو ئاسمانی پارێزگای كەركوكیش ساماڵ دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی ئاسمانی سبەی یه‌ك شه‌ممه‌ پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئاسمانی پارێزگای كەركوكیش لەنێوان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت.


زۆرترین خوێندراو