عەلی حەمە ساڵح :نوسراوی شارەوانی کراوە بۆ فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك قوتابخانانە

10.05.2021
جەماوەر نیوز

عەلی حەمە ساڵح ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌ته‌وه‌ڕاگرتنی فرۆشتنی قوتابخانەکان نوسراوی شارەوانی کراوە بۆ فرۆشتنی ئەم قوتابخانانە
لەگەڵ چەندین لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردوەو ئەم پرۆسە ئێستا ڕاگیراوە ( ھەڵنەوەشاوەتەوە) .
بەدڵنیای فرۆشتنی ئەم قوتابخانانە بەم شیوەیە نایاسایە..
ھیچ پرسێک بە پەروەردە نەکراوە کە چارەنوسی ئەو خوێندکارانە چی لێدێت!
وەزارەتی پەورەردە پێیان ڕاگەیاندوین: نوسراویان کردوەو بەم کارە ڕازینین..
بەیاسا: ئەگەر شوێنی قوتابخانەیەک بە کەڵکی خوێندن نەما، دەبێت: بە پلانی پەورەردەو بەکێبرکێ بێت، کۆی ئەو پارەش لە فرۆشتنی دەستدەکەوێت لە دروستکردنی قوتابخانەدا خەرجبکرێت، خوێندنی ئەو خوێندکارانەی ئەو سنورە بە دروستی چارەسەر بکرێت.

زۆرترین خوێندراو