ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای شاره‌زوور پاره‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت

11.05.2021
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور بڵاویكرده‌وه‌ سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی( ۱۱ـ٥ـ۲٠۲۱) لە بینای رۆشنبیری شارەزوور ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی (۱۲) ی ساڵی ڕابردوو.

‎له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ مەرجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن و پێناسێکیان پێ بێت و بەرێکاری تەندروستی و مووچەی کەس بە کەس نادرێت .
‎کاتژمێر( ۱ تا ٤ ) ی ئێوارە دابەش دەکرێت.


زۆرترین خوێندراو