سیستانی: پێشبینی دەکەم هەینی یەکەم رۆژی جەژن بێت

12.05.2021
جەماوەر نیوز
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق پێشبینی دەکات رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت. 
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا  بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکات رۆژی پێنجشەممە مانگ بە چاو ببینرێت، بۆیە رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "پێنجشەممە 13-05-2021 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
هەروەها دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق، پێنجشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد. ب

زۆرترین خوێندراو