محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود داوای لێبوردن بۆ زیندانییان ده‌كات

12.05.2021
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ له‌ په‌یامه‌مه‌یدا هاتووه‌ " یەکڕیزی هێزە کوردستانییەکان زامنی سەرکەوتنە، دامەزراندنی ئەنجومەنێکی سیاسی لە کوردستان و کۆکردنەوەی هەموو لایەک زەرورەتێکی ئێستایە، بۆ باشکردنی باری ژیانی هاوڵاتیانمان".

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ بونه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی موبارەکەوە جوانتریت پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی ئەکەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەکەم.
هیوادارم جەژنی ڕەمەزان جەژنی خێرو خۆشی و ئاشتی و پێکەوە ژیان بێت وە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەکەم بە هۆی مانگی ڕەمەزانی موبارەک و جەژنەوە لێبوردنێک بۆ زیندانیانی کوردستان دەربکات، دڵی ماڵ و خێزانەکانیان لەم جەژنەدا خۆش بکات، ئەمەش هەنگاوێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی و کوردایەتیە لەم بەرە جەژنەدا.
لەکاتێکدا جەژنی موبارەکی ڕەمەزان دەکەین، هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا جێی مەترسیە، پێویستە ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەهەند وەربگرین، لە لایەکی ترەوە قەیرانی دارایی و کێشەی بەغداد و لێکترازانی ڕاو بۆچونی کورد و لایەنە سیاسیەکان، یەکڕیزی هێزە کوردستانییەکان زامنی سەرکەوتنە، دامەزراندنی ئەنجومەنێکی سیاسی لە کوردستان و کۆکردنەوەی هەموو لایەک زەرورەتێکی ئێستایە، بۆ باشکردنی باری ژیانی هاوڵاتیانمان.
دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆز و هه‌موو ڕۆژێكتان جه‌ژن و شادی بێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
2021/5/12
گوڵەخانە


زۆرترین خوێندراو