جەماوەر نیوز
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵى 2015 کاره‌کانى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور ته‌واوبون و ئاماده‌بو بۆ راپرسی، به‌ڵام "شه‌ڕه ده‌به‌ى ناو په‌رله‌مان" بوه رێگر له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندکردنى ده‌ستور و به‌هۆیه‌ش یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌کانى هه‌رێم تێکه‌ڵ بون، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد نیه و به‌شێک له‌ده‌نگه‌کانى له‌وناوچانه له‌ده‌ستده‌دات، باوه‌ڕیش وایه "ئه‌گه‌ر کورد 100 کورسیش بهێنێت هیچ شتێکى له‌به‌غدا پێناکرێت، چونکه هاوبه‌شى حکومڕانى نیه و ته‌نها به‌شدارى پێکراوه".
بونم به سکرتێرى حزبى سۆسیالیست له‌ناچارى بوو
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سکرتێری گشتى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌به‌رنامه‌ى دیدارى خه‌ندان که به‌رنامه‌یه‌کى هه‌فتانه‌یه رایگه‌یاند، بونى به سکرتێرى حزبى سۆسیالیست "له‌ناچارى بو چونکه که‌سى دیکه نه‌بو به‌زۆر منیان کرد به سکرتێر"، هۆکاره‌که‌شى ئه‌وه بو له‌وکاته‌دا حزب توشى کۆمه‌ڵێک کێشه بو ئه‌گه‌ر نا خۆى حه‌زى نه‌کردوه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوه‌ڕى وایه پێش هه‌مو شتێک حزبه‌کان وه‌سیله‌ن بۆ خزمه‌تى میلـله‌ت به‌تایبه‌ت کورد له‌بوارى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیدا نه‌یتوانیوه هه‌نگاوى گه‌وره بنێت، به‌وهۆکاره‌ش بوه‌ته گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى بێ ده‌وڵه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
عێراق هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ده‌وڵه‌تى تێدا نیه
سه‌باره‌ت به‌دۆخى عێراق و گۆڕانکارییه‌کانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، هه‌ڵوێست و بۆچونیان بۆ دۆخى عێراق به‌شێکى زانیارییه و به‌شێکى شیکارییه به‌نمونه تائێستا حکومه‌ت سێ به‌رپرسى گروپه چه‌کدارییه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌غدا ده‌ستگیرکردوه و دواتریش ئه‌و هێزانه به‌نمایشى سه‌ربازى هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران ئازادیانکردون، ئه‌گه‌ریش سه‌رۆک وه‌زیران پێداگرى کردبا له‌سه‌ر ئازادنه‌کردنى ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌ویشیان "ده‌کوشت یان ده‌ستگیریان ده‌کرد"، له‌کۆى ئه‌و روداوانه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که عێراق ده‌وڵه‌ت نیه و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ده‌وڵه‌تى تێدا نیه و وڵاتێکه هه‌رکه‌س بۆخۆیه‌تی.
کورد له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ئه‌و ده‌نگانه‌ى ناهێنێته‌وه
په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانیش سکرتێری گشتى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو، ئه‌گه‌ر عێراق له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌ک بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بوایه کورد ئێستا 85 کورسى ده‌هێنا هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر کورد 100 کورسیش بهێنێت هیچ شتێکى له‌به‌غدا پێناکرێت، به‌ڵام ئێستا عێراق دابه‌شکراوه به‌سه‌ر 83 بازنه که ده‌نگى کورد جگه له‌پارێزگاکانى هه‌رێم له‌نه‌ینه‌وا، که‌رکوک، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، کوت، مه‌نده‌لى و به‌غدا هه‌مو یان به‌شێک له ده‌نگه‌کانى ده‌فه‌وتێت و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌و ده‌نگانه‌ى ناهێنێته‌وه.
کورد له‌عێراق هاوبه‌شى حکومڕانى نیه و به‌شدارى پێکراوه
باسى له‌وه‌شکرد، کورد له‌به‌غدا کێشه‌ى نیه به‌ڵکو دۆز "قه‌زیه"ى میلـله‌تێکى هه‌یه و به‌غدا له‌گه‌ڵ کورد کێشه‌ى هه‌یه، چونکه کورد خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر خاکى خۆى بژى ئه‌وان ئه‌وه‌یان قبوڵ نیه و کوردیش له‌ئێستادا له‌عێراق هاوبه‌ش نیه به‌ڵکو به‌شداره له حکومڕانى به‌و پێیه‌ى له‌هه‌ر بڕیارێکى سیاسى هاوبه‌شى پێناکرێت، هه‌روه‌ها له‌م کاته‌دا له‌پێکهێنانى حکومه‌تیشدا چاوه‌ڕوانى هه‌رێمى کوردستان ناکه‌ن، به‌جۆرێک له‌کابینه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌مو حزبه‌کانى کوردستان له‌باره‌گاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆبونه‌وه و داوایانکرد کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى فیدڕاڵ نیو کاتژمێر دوابخرێت و حکومه‌ت رانه‌گه‌یه‌نرێت چونکه ئه‌وان له‌کۆبونه‌وه‌دان، به‌ڵام چاوه‌ڕێى کوردیان نه‌کرد بۆیه ده‌بوایه ئه‌و کات به‌شدارى حکومه‌تى عێراقیان نه‌کردبوایه.
هه‌رچى عێراق ده‌یڵێت کورد قبوڵى ده‌کات که عێراق خۆى هیچ نیه
سکرتێری گشتى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وتیشی، ئه‌و لایه‌نه کوردستانیانه‌ى ئێستا له‌عێراق نوێنه‌رایه‌تى کورد ده‌که‌ن باوه‌ڕیانوایه ده‌توانرێت به‌شێک له‌کێشه‌کان له‌به‌غدا چاره‌سه‌ربکرێن، به‌ڵام "من باوه‌ڕم وایه نابێت ئێمه ته‌سلیمى ئه‌وه بین که‌ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ئێستا کورد ته‌سلیم بوه له‌عێراق. واته هه‌رچى عێراق ده‌یڵێت کورد قبوڵى ده‌کات که عێراق خۆى هیچ نیه، ئه‌وه‌شى کورد ویستویه‌تى به‌غدا نه‌یکردوه، له‌ئێستاشدا هیچ رێککه‌وتنێک له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌کراوه و به‌غدا هیچ لیژنه‌یه‌کى نیه که هه‌مو جارێک شاندى هه‌رێم له‌سه‌ردانى بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵیان کۆببێته‌وه".
ئه‌وه‌ى هه‌یه پاڕانه‌وه‌یه له‌به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى شتمان بداتێ
له‌باره‌ى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداش له‌سه‌ر یاساى بودجه به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو، ئه‌وه‌ى ناوى لێ نراوه رێککه‌وتن، رێککه‌وتن نیه و تائێستا ئه‌وه‌ى هه‌یه "پاڕانه‌وه‌یه له‌به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى شتمان بداتێ، یارمه‌تیمان بدات و پشتیوانیمان بکات، به‌غدا تائێستا ئاماده نیه بۆ رێککه‌وتن. کاتى خۆى هه‌رێم ئاماده‌یى ده‌ربڕى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات، که‌چى وتیان نا پێویسته 480 هه‌زار به‌میل راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن، هه‌روه‌ها داواى داهاتى کردوه و داهاتیان داوه‌تێ، هێشتا به‌غدا رازى نیه و سه‌رانه له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، چونکه کۆمپانیاى سۆمۆ داوایکردوه هه‌رێم ده‌بێت داهاتى نه‌وت به‌نرخى جیهانى راده‌ست بکات به‌وهۆکاره‌ش هه‌رێم ده‌بێت ساڵانه 100000 ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رانه بدات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رێم خۆى ئه‌و پاره‌یه کۆبکاته‌وه وله‌گه‌ڵ داهاتى دیکه به‌شى کوردستان ده‌کات".
بڕیارى سیاسى له‌عێراق له‌ده‌ره‌وه ده‌درێت
له‌باره‌ى ئه‌و پرسیاره‌ش ئایا کورد ده‌توانێت فشار له‌به‌غدا بکات بۆ جێبه‌جێکردنى داخوازییه‌کانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بڕیارى سیاسى له‌عێراق له‌ده‌ره‌وه ده‌درێت به‌جۆرێک "له‌ئاسمانه‌وه ئه‌مریکا و له‌ئه‌رزیش ئێران بڕیارى عێراقیان به‌ده‌سته، بۆیه ئه‌و شاندانه‌ى لێره خۆیان ماندو ده‌که‌ن و ده‌چن بۆ به‌غدا، بچن بۆ ئێران باشتره".
شه‌ڕه ده‌به‌ى ناو په‌رله‌مان بوه رێگر بۆ ته‌واوکردنى ده‌ستور
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوریش وتی، هه‌رێمى کوردستان ده‌بوایه پێش عێراق ده‌ستورى هه‌بوایه چونکه 10 بۆ 12 ساڵ پێش عێراق ئازادبوین و په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌بو، ئه‌وکاتیش ره‌شنوسى ده‌ستورێک ئاماده کرا و ساڵى 2009ش ره‌شنوسه‌که ته‌واوکرا ئاماده‌بو، به‌ڵام له‌کۆتاییدا وتیان پرسى ده‌ستور بۆ خولى چواره‌مى په‌رله‌مان دوابخرێت، له‌و خوله‌شدا له‌ساڵى 2015 "شه‌ڕه ده‌به‌ى ناو په‌رله‌مان" بوه رێگر له‌به‌رده‌م بون به‌خاوه‌نى ده‌ستور ، ئێستا ئه‌گه‌ر سێ که‌س داواى رێکخراوێکى (ئێن جى ئۆ) بکات و بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت داواى ده‌ستورى رێکخراوه‌که‌ى لێ ده‌که‌ن، که‌چى حکومه‌ت خۆى ده‌ستورى نیه که بنه‌ماى سه‌ره‌کییه بۆ رێکخستنى یاساکان و لێک جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى کوردستان ئاسان نیه
له‌باره‌ى بونى مه‌تریش له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم سکرتێری گشتى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق دۆستى کورده و له‌دیدارى یه‌کڕیزى و ده‌ستور باسى له‌بونى مه‌ترسى کرد له‌سه‌ر هه‌رێم، ئه‌و قسه‌یه‌شى وه‌ک فشارێک بو بۆسه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کان، چونکه قه‌واره‌ى کوردستان له‌ده‌ستورى عێراق و ناوه‌نده جیهانییه‌کاندا بونى هه‌یه و له‌ئێستادا شتێکى ئاسان نیه باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بکرێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ى رابردو چوار موشه‌ک ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر کرا سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌سه‌رى هاته ده‌نگ، بۆیه دروستکردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێم له‌م کاته‌دا ئاسان نیه.
خراپترین حکومه‌تى کوردستانم له‌باشترین حکومه‌تى دونیا پێ باشتره
په‌یوه‌ست به نزیکى حزبى سۆسیالیست له‌پارتى دیموکراتى کوردستانیش به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌وه‌کرد، "ئێمه پێمانخۆشه که‌له‌پارتى نزیکین، به‌ڵام به‌قه‌ده‌ر لایه‌نه‌کانى دیکه له‌پارتى نزیک نیم لایه‌نه‌کانى دیکه به‌شه‌و کۆنکه‌ن ده‌که‌ن و به‌رۆژیش نه‌وت ده‌فرۆشن خۆ منى تێدانیم، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه من خراپترین حکومه‌تى کوردستانم له‌باشترین حکومه‌تى دونیا پێ باشتره چونکه خه‌باتم بۆکردوه و هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفالمان له‌پێناویدا به‌خشیوه، بۆیه ئه‌گه‌ر که‌م و کوڕیش هه‌بێت ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین چاکیان بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین داموده‌زگا دروست بکه‌ین".
قه‌یرانى عه‌قڵ له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، باوه‌ڕى وایه قه‌یرانى "عه‌قڵ" له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌سه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌کانى دیکه، زانا و بیرمه‌ندیش ئه‌وه‌یه شتێکى بۆ گه‌له‌که‌ى کردبێت و له‌م کاته‌دا "من نه موفه‌کیر و نه سیاسه‌تمه‌دارى له‌و شێوه‌یه‌ش له‌کوردستان نابینم که وه‌ک پێویست بونى هه‌بێت، که‌بتوانن خوێندنه‌وه بۆ داهاتو بکه‌ن و به‌رگریش بکه‌ن".
سه‌رۆک کۆمار شتى باش ده‌کات و رایه‌کانى باشه
په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌که‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراقیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره بردراوه‌کانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات سکرتێرى حزبى سۆسیالیست وتی، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق له‌بۆرییه‌کانى نه‌وت و کونکردنى له‌چه‌ندین شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌کات تا ئه‌وه‌ى سه‌دان ملیار دۆلار براوه‌ته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوه‌ڕى وایه پڕۆژه‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت شتێکى باشه و "من پێم وایه کاک به‌رهه‌م شتى باش ده‌کات و رایه‌کانى باشه، به‌ڵام ئایا جێبه‌جێ ده‌کرێت باوه‌ێ ناکه‌م جێبه‌جێ بکرێت، چونکه له‌عێراق هه‌مو که‌س به‌رپرسه و هیچ که‌سێکیش به‌رپرس نیه، بۆیه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هه‌مو لایه‌نه‌کانیش له‌دۆخى عێراق نیگه‌رانن".