ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سبه‌ی ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت و 45 رۆژ وه‌رگرتنی گه‌نم به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زارتی كوشتوكاڵ، 45 رۆژ بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم دیاركراوه، كه له 8/ 6/ 2021 ده‌ستپێده‌كات و له 22/ 7/ 2021 كۆتایی دێت، بڕی 2%ی پاره‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانیش، وه‌ك پشتیوانی بۆ سندوقی پاڵپشتی بنه‌تۆی جوتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان داوا لە جووتیاران دەکات گەنمەکانیان رادەستی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بکەن و دەڵێت، پارەکانتان دواناکەوێت و لە نرخی گەنم لە بۆرسەی جیهانی گرانتر وەریدەگرن.
شەیما جەمال کوێخا، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "بۆ ئەوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناچار نەبن ئەو بڕە گەنمەی هەیانە لە بازاڕی رەش هەرزانفرۆش بکەن و زەرەرمەندبن، بۆیە هەرێمی کوردستان خۆی گەنمەکەیان لێدەکڕێت و یەکسەر پارە بە جووتیاران دەدرێت."
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو گەنمی جووتیاران وەرناگرێت رێژەیەکی نەبێت، بۆیە وەکو شەیما جەمال کوێخا باسی کرد "ئەم بڕیارە دراوە کە کاریگەریی باشی هەیە لەسەر پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بەرهەمی دەرەکی."
وەزارەتی کشتوکاڵ نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه واژووی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی له‌سه‌ره، له نووسراوه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیای "خۆشناو" و "قه‌یوان" و وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوه، كه نرخی گه‌نم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌ك تۆن گه‌نمی پله یه‌ك نرخه‌كه‌ی 475 هه‌زار دیناره.
یه‌ك تۆن گه‌نمی پله دوو نرخه‌كه‌ی 400 هه‌زار دیناره.
یه‌ك تۆن گه‌نمی پله سێ نرخه‌كه‌ی 325 هه‌زار دیناره.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052