وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌گاته‌ عێراق

08.06.2021
جەماوەر نیوز
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەن.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزه‌یرانی 2021 دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمیی و یەک رۆژە دێتە عێراق.
سەحاف ئاماژەیداوە، لە سەردانەکەیدا جیا لە پەیوەندییەکانی بەغدا و لەندەن، پرسی سەرەکی سەردانەکەی راب، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و لەگەڵ هەر یەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گفتوگۆ دەکات.

زۆرترین خوێندراو