ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ 10ی حوزەیرانی 2021، حەوت ساڵ بەسەر كەوتنی موسڵدا تێدەپەڕێت كە داعش كۆنترۆڵی تەواوی شارەكەیان كرد.
داعش رۆژی 2014/6/10 بەتەواوەتی شاری موسڵ كۆنتڕۆڵ كرد و هێزە ئەمنییەكانیش بێ بەرگریكردن شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت و سوپای عێراقیش بێ به‌رگری به‌شێكی زۆری پارێزگای موسڵی له ده‌ستدا و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ داعش به جێهێشت و ژماره‌یه‌كی زۆریش له دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له موسڵ حزبی سۆسیالیست له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند " پێشمه‌رگه‌ی جارانین" هێزی ڕه‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك كرد.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و پیشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست ڕۆڵی سه‌ره‌كیان بینی له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و پارێزگاریكردن له خاكی كوردستان و له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی سه‌ركرد فه‌رمانده و پیشمه‌رگه‌ی به‌خشی به كورد و كوردستان.
سوپای عێراق به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی داعش بهێنن له موسڵ.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052