له‌ گروپى حه‌وتدا جیاوازى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چین هه‌یه‌

12.06.2021
جەماوەر نیوز
پێده‌چێت ڕێبه‌رانى گروپى حه‌وت ڕاى جیاوازیان هه‌بێت له‌سه‌ر داواکارییه‌که‌ى جۆو بایدن بۆ هه‌ڵوێستى توندتر دژ به‌ کرداره‌کانى چین له‌ ناویاندا له‌سه‌ر کارکردنى به‌زۆره‌ملێ، ئاماده‌نه‌بوونى بۆ به‌جێگه‌یاندنى مه‌رجه‌ بازرگانییه‌ جیهانییه‌کان و میکانیزمى ژێرخانى دارایى کێشه‌له‌سه‌ر.

کاربه‌ده‌ستێکى باڵاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بایدن له‌ لێداوانێکیدا بۆ په‌یامنێران پاش دانیشتنێکى گروپى حه‌وت له‌ کۆرنواڵى به‌ریتنایا ڕایگه‌یاند " هه‌ندێک مشتومڕى سه‌رنجڕاکێش کران و تیاید هه‌ندیک جیاوازى بیروڕا هه‌بوو." ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ به‌ مه‌رجێک قسه‌ى کردووه‌ که‌ ناوى ئاشکرا نه‌کرێت.

کاربه‌ده‌سته‌که‌ گوتى ڕێبه‌رانى گروپى حه‌وت کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ هه‌ڕه‌شه‌ى پێداگرى چین هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ڕژده‌ به‌ڵام جیاوازییان هه‌یه‌ له‌ شێوازى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا. ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و یه‌کێتى ئه‌وروپا وا دیاره‌ دژى ئه‌وه‌ن هه‌ڵوێستى توند بگیرێته‌ به‌ر و پێیان وایه‌ پێویسته‌ له‌ برى ئه‌وه‌ سه‌رنج بخرێته‌ سه‌ر " پته‌وکردنى هاوکارى دۆستانه‌."

له‌لایه‌کى تریشیه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، که‌نه‌دا و فه‌ره‌نسا ده‌خوازن کردارى زیاتر دژ به‌ چین بگیرێته‌به‌ر. هاوکات وا دیاره‌ ژاپۆن له‌ هه‌موو گروپه‌که‌ زیاتر دوودڵه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو