محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ڕه‌زاله‌ت ڕوو له‌ به‌غدا نه‌كات

15.06.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 15ی خوزیرانی 2021 له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور كۆنفراسی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی حزبی سۆسیالیست به‌ ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ تارێكدا ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی داعشی تێكشكاند هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو و ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ كوردستانیان پاراست حزبی سۆسیالیست و یه‌كێتی و پارتی بوو، ئه‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست سه‌نگه‌ره‌كانیان دابه‌شده‌كرد هه‌ندێك لایه‌ن وه‌زاره‌تیان دابه‌شده‌كرد له‌و كاته‌دا.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتیشی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست له‌ شه‌ڕی داعشدا له‌ ڕیزی پێشوه‌دا بوون.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد گه‌ر میلله‌تێك سه‌ربه‌خۆی و ئازادی نه‌بێت خۆشی نه‌بێت ، بۆیه‌ چیتر پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ڕه‌زاله‌ت ڕوو له‌ به‌غدا نه‌كات، هیوادارم چیتر میلله‌ته‌كه‌مان له‌وه‌ زیاتر ڕزیل نه‌كه‌ن.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیریی دروست نابێت.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ