ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مه‌ریکا 3.2 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌کات بۆ گه‌شه‌پێدانى حه‌بى دژه ڤایرۆسى کۆرۆنا و ڤایرۆسه‌کانى تر‌ى که ده‌شێن ببنه هۆى په‌تاى نوێ.
دکتۆر ئه‌نتۆنى فاوچی پسپۆڕى باڵاى نه‌خۆشییه درمییهکانى ئه‌مه‌ریکا ، ڕۆژى پێنج شه‌ممه له میانه‌ى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى له کۆشکى سپى ئه‌م هه‌وڵه‌ى وه‌کو ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێ به ناوى به‌رنامه‌ى دژه‌ڤایرۆس بۆ په‌تاکان ڕاگه‌یاند.
به‌رنامه‌که پشتگیرى توێژینه‌وه ده‌کات بۆ گه‌شه‌پێدانى ده‌رمانى نوێ بۆ چاره‌سه‌ر کردنى نیشانه‌کانى که به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا و شیانى ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌کانى تر دێنه ئاراوه.
حه‌ب بۆ کۆرۆنا هه‌ر له ئێستاوه له قۆناغى گه‌شه‌سه‌ندندایه و ده‌کرێت تا کۆتایى ساڵى 2021 بچێته بوارى به‌کارهێنانه‌وه، ئه‌گه‌ر تاقیکردنه‌وه پزیشکییه‌کان سه‌رکه‌وتوو بن.
هاوکارییه داراییه‌کان تاقیکردنه‌وه‌کان خێراتر ده‌کات و پشتیوانیش بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کان، به‌رهه‌م هێنانو ودروستکردنى ده‌رمانه‌کان له‌لایه‌ن که‌رتى تایبه‌ته‌وه زیاد ده‌کات.
کۆمپانیاکانى ده‌رمانسازى ئه‌سترازه‌نێکا، فایزه‌ر و ڕۆچ له ئێستاوه ده‌ستیان کردووه به تاقیکردنه‌وه‌کان بۆ حه‌بى دژه ڤایرۆس.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052