ئه‌رجه‌نتین گه‌شته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

04.07.2021
جەماوەر نیوز
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەڵبژاردەی ئیکوادۆری برده‌وه‌ و گەیشت بە قۆناغی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکا.
لە دوایین یاریی قۆناغی هەشتی کۆپا ئەمریکادا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیکوادۆر لەسەر یاریگەی مانێ گارینچا لە ریو دی جانیرۆ رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و کوڕانی تانگۆ بە رابەرایەتی لیۆنێل میسی 3 - 0 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بلیتێکی قۆناغی پێشکۆتاییان وەرگرت و خۆیشی بە باشترین یاریزانی یایرییەکە دەستنیشانکرا.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی پێشکۆتاییدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا دەبێتەوە، کە ئەویش بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە ئۆرۆگوای بردووەتەوە.
هەروەها یاریی دووەمی پێشکۆتاییش لە نێوان بەرازیل و پێرو دەبێت و براوەکانی ئەو دوو یارییە، رۆژی 11ـی ئەم مانگە لەسەر یاریگەی ماراکانای بەنێوبانگ یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2021 ئەنجامدەدەن.

زۆرترین خوێندراو