پێش جه‌ژن به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت

14.07.2021
جەماوەر نیوز
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند لە ئەمڕۆوە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەكانی بازرگانی خۆراك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كراوە دەست بەدابەشكردنی بەشەخۆراك بكەن.
رونیشیكردوەتەوە بەشە خۆراكەكە بۆ هەر كەسێك پێكهاتوە لە  3  كیلۆ برنج،  یەك كیلۆ شەكر،  400 گرام دۆشاو، كیلۆیەك پاقلە مەنی لەگەڵ لیترێك زەیت، هەروەها بڕیاری دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 6 دراوەو لەم رۆژانەدا ئەویش دابەش دەكرێت.

زۆرترین خوێندراو