كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با زیادده‌كرێت

15.07.2021
جەماوەر نیوز
حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای  پارێزگای هەولێر راگەیاند لە رۆژانی جەژن كە پشووی سەرتاسەرییەو جگە لە نەبوونی دەوامی فەرمانگە حكومیەكان، زۆربەی كارگە و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتیش دەوستن،  بەمەش خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە، بەڵام ئەوە تاكە  هۆكار نیە بۆ زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كارەبا بە هاوڵاتیان لەو ماوەیە.
وتیشی زیادكردنی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان بەچەند فاكتەرێكەوە بەندە، لەوانە رێژەی  بەرهەمهێنان و ئەو گرفتانەی رووبەرووی وێستگەكان دەبێتەوە، بەتایبەتی لەرووی دابینكردنی سوتەمەنی و  سیستەمی دابەشكرد، لەلایەكی تر زیادبوونی پێدانی كاتژمێره‌كانی كارەبا دەگەرێتەوە سەر ئاستی بەكارهێنان، بەجۆرێك هەرچەند داخوازی زۆر بێت رێژەكە كەمدەبێتەوە و بە پێچەوانەشەوە راستە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی ئێستا بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر كێشەی تەكنیكی نەیەتە پێشەوە رۆژانە نزیكەی 13كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت، بەتایبەتی  بەو شوێنانەی كێشەی تەكنیكی و بارزۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبایان نییە.

زۆرترین خوێندراو