ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت ئەمریکا لە ئەفغانستان شکستیهێناوە. ئەو لێدوانەی رووسیاش دوای رێککەوتنی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە ئەفغانستان.
ئەو گوتەیەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەکاتێکدایە، دوای دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لەو وڵاتە، تاڵیبان رۆژ دوای رۆژ ناوچەی زیاتری ئەفغانستان کۆنترۆڵ دەکات.
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ئۆزبەکستان گوتیشی، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵیداوە بەرگێکی ئەرێنی بکاتە بەر کشانەوەی هێزەکانی، بەڵام "هەموو کەس دەزانێت کارەکەیان شکستیهێنا".
لاڤرۆڤ هۆشداری لە خراپبوونی دۆخی ئەفغناستان دەدات و دەڵێت، مەترسییەکان لەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێش دەگوێزرێنەوە.
لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەەکانی کۆنفرانسی پەیوەندیی هەرێمی و وڵاتانی باشووری ئاسیا کە لە تاشکنێتی پایتەختی ئۆزبەکستان رێکخرا، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا و ناتۆ بە خێرایی لە ئەفغانستان دۆخێکی ناسەقامگیر دروستبووە کە بووەتە هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی ناوچەکەش.
سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەداخەوە، ئێمە لە چەند رۆژی رابردوودا خراپبوونی خێرای دۆخی ئەفغانستانمان بینی. لەگەڵ کشانەوەی خێرای یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ناتۆ، نادڵنیایی دۆخی سیاسی و سەربازی لە ئەفغانستان زیادبووە.
قەیرانی ئەفغانستان بووەتە هۆی زۆربوونی هەڕەشەی تیرۆریستی و کێشەی قاچاخچێتیکردنی نایاسایی بە ماددەی هۆشبەرەوە کە گەیشتووەتە ئاستێک وێنەی نەبووە و مەترسیی راستەقینەی ناسەقامگیریی بۆ وڵاتانی دراوسێش دروستکردووە".
رۆژی 2ی تەممووزی 2021 بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، دوای نزیکەی 20 ساڵ، سوپای ئەمریکا بنکەی ئاسمانیی باگرامی جێهێشت، کە بنکەی سەرەکیی جەنگی بوو بۆ دەرکردنی بزووتنەوەی تاڵیبان و چەکدارانی قاعیدە کە بە ئەنجامدەری هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەر بۆسەر ئەمریکا ناودەبرێن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052