له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌دا حكومه‌ت بڕیار له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌دات

17.07.2021
جەماوەر نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەموو هەوڵی حکومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەهێڵێت و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت.
د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێ بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبکرێت."
وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی مووچە." هاوکات دەشڵێت، جگە لە لێدوانەکانی حکومەت و وەزارەتی دارایی، لێدوانی دیکە فەرمی نین. 
پێشتر عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان  راگەیاند، ئەم مانگە بە داهاتی نەوتی و ناوخۆ لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداوە هاتووە، دەتواندرێت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت. 

زۆرترین خوێندراو