پلەی گەرما لە ڕۆژانی جەژندا بەرزدەبێتەوە

18.07.2021
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوه‌ ده‌كات کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت و لە ڕۆژانی ئایندەدا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوەو لە ڕۆژانی جەژن دا پلەی گەرما دەگاتە بەرزترین ئاست .
کەشناسی هەرێم ئەوەشده‌خاته‌ڕوو لە هەولێر پلەکانی گەرما لە نێوان ٤٦-٤٨ پلە و لە سلێمانی دهۆك و هەڵەبجە لە نێوان ٤٤-٤٦ پلە دەبێت و لە کەرکوك و گەرمیان پلەکانی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی .

زۆرترین خوێندراو