له‌ سلێمانی چێشتخانە و کەبابی خاڵ دادەخرێت

23.07.2021
جەماوەر نیوز
قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانە و کەبابی خاڵ دادەخات.
ئەمڕۆ هەینی (2021.7.23) بەهۆی پابەند نەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت چێشتخانە و کەبابی خاڵ_یان لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی داخست.
له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن.

زۆرترین خوێندراو