سبه‌ی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبیله‌ بێ سه‌رتاكان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن

24.07.2021
جەماوەر نیوز

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 25 تەممووز، پۆلیسی سلێمانی، فریاکەوتن و هاتووچۆ لەگەڵ ئاسایش لە رێگەی دانانی بازگەی کاتی لەنێو شاری سلێمانی رێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل و بێسەرەتا و ژمارە رەش دەگرنەبەر و دەستیان بەسەردا دەگرن.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند "هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و خاوەنەکانیان بە یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێن، هەروەها بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە، بەرپرسیارێتیی ئەو ئۆتۆمبێلەش دەکەوێتە سەر خاوەنەکەی کە دواتر چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات کە دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی کڕیوە."
ڕۆژی 18ی ته‌موزی 2021 لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ و ئەفسەرە پلە باڵاکان رێکخرا، بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی هەندێک کاری نایاسایی کە لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێن و رۆژی یەکشەممە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێبەجێکردنەوە.

زۆرترین خوێندراو