یۆنان ڕزگاركردنی كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

24.07.2021
جەماوەر نیوز
دوای ئەوەی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ هەواڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران بڵاوکرایەوە کە ژمارەیان 45 کەس بووە و بەشێکی زۆریان هاوڵاتیان هەرێم بوون، ئەمڕۆ میدیاکانی یۆنان هەواڵی رزگارکردنی سەرنشینانی به‌له‌مه‌كه‌یان بڵاوکردەوە.
لەوبارەیەوە کەناڵی HxOnews یۆنانی دیمەنی  رزگارکردنی کۆچبەرانی دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنانی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردوە، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی هێزی دەریایی وڵاتەکەیان ئەمڕۆ لەهەڵمەتێکی فراواندا  30 کۆچبەر رزگارکراون.
ئەمڕۆش فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق راگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتون و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوتوە و بەهۆیەوە هەشت کەسیان بێ سەروشوێنن.
ئاماژەی بەوەشکردبوو،  لەو 45 کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 37 کەسی دیکەشیان رزگارکراون، بەشێک لەوانەی رزگارکراون کوردی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام  نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکاندا هاوڵاتیانی کورد ھەیە یاخود نا.

زۆرترین خوێندراو