له‌ هه‌ولێر سێ ڕێستورانت و چێشتخانە داخران

06.08.2021
جەماوەر نیوز
هەردوو بەشی پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی ڕێککاری، بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی پشکنینی بازاڕی سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ 7 رێستورانت و چێشتخانە ئەنجامدا.
بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی، (3) رێستورانت و چێشتخانە داخران.
ئەم شوێنانەی سەرپێچییان هەبوو، تۆمار کران و ھۆشدارییان پێدرا، بەپێی یاساش کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو