ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕۆژی دووشەممە30ی ئابی 2021 ئاوات جەناب، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان له کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیدا هەژمێرى بانکى بۆ فەرمانبەران و موچەخۆران دەکرێتەوە.
وتیشى "ئەمڕۆ مژدەى ئەوەتان دەدەینێ کە یاساکە چۆتە بوارى جێبەجێکردن و کردنەوەى هەژمێرى بانکى بۆ سەرجەم موچەخۆرانى کەرتى شارستانى (مەدەنى) و پۆلیس دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن".
وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونیکردەوە "ئەم پرۆسەیە تەنها لەچوارچێوەى هەژمێرى بانکى و موچە نامێنێتەوە و بەڵکو لەوە زیاتر چووە و ژمارەى کەسى بێهاوتاى لەگەڵدایە و بۆ هەژمێرى بانکى و دابەشکردنى موچە بەکاردێت و لە داهاتووش بۆ کارمەندانى کەرتى تایبەت و هاوڵاتییان دروست دەکرێت".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052