حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌وڵاتێك مه‌رجدارده‌كات

31.08.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رێگە بە گەشتکردنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هیندستان دەدرێت، بەڵام دەبێت لەکاتی گەڕانەوەیاندا پشکنینی (PCR) بکەن و لەسەر ئەرکی خۆیان کەرەنتین بکرێن بۆ ماوەی 14 رۆژ. . 
دەقی بڕیارەکان
لەپێناو رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان گەشتکردنی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات راگرت، لەوانە هیندستان کە لە ماوەی رابردوودا کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو تێیدا بڵاوببووەوە، بەڵام ئێستا ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە کەمبووەتەوە.

زۆرترین خوێندراو