سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌شته‌ قه‌ته‌ر

16.10.2021
جەماوەر نیوز
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021-10-16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت و ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی تایبەتیی دەوحە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى، وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى قه‌ته‌ر و عومه‌ر به‌رزنجى، باڵيۆزى عێراق‌ له‌ ده‌وحه‌، پێشوازى لێكرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر و له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لايه‌ن به‌ڕێز جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى، وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى قه‌ته‌رى و به‌ڕێز عومه‌ر به‌رزنجى، باڵيۆزى عيراقه‌وه‌ له‌ ده‌وحه‌، پێشوازى لێكرا.
له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى يه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا نێچيرڤان بارزانى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سياسى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تيش له‌ كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ريدا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عيراق، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.



زۆرترین خوێندراو