بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ درا

17.10.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕى پارەى پێویستى بۆ وانەبێژان دیارى کرد.
وەزارەتى دارایى بڕیاریدا بە دابینکردنى بڕى (300) بۆ (350) هەزار دینارى مانگانە بۆ وانەبێژى دەرچوى پەیمانگا.
بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى دارایى وئابورى حکومەتى هەرێم هەر وانەبێژێکى دەرچوى زانکۆش بڕى (400) بۆ (450) هەزار دینارى پێ دەدرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ گردوبنه‌ته‌وه‌ و بایكۆتی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان كرد و داوای دامه‌زراندنیان كرد.
زیاتر له‌ 23 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو