عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

17.10.2021
جەماوەر نیوز
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا ڕایگه‌یاند هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق سەرەڕای ئەوەی سیستەمێکی نوێ و جیاواز بوو، بەڵام بە ئارامی و سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
بەشداری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ بەرگری لە خاک و خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو.
سوپاسی زۆر بۆ هەڤاڵان و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و دەنگدەرانی دڵسۆز.
هیوادارین نوێنەرانی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی داهاتوو بە یەک ئامانج و یەک بەرنامەی نیشتمانی داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
ئێمەش بە بەرنامەی نوێی کۆنگرەو ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب و خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بەرەو ئەنجامی باشترو سەرکەوتنی گەورەتر بە پشتیوانیی هەمووان بەردەوام دەبین.

زۆرترین خوێندراو