ئەنجومەنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆده‌بێته‌وه‌

27.10.2021
جەماوەر نیوز
ڕۆژی سێشەممە ۲٦ ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۱ بە سەرۆکایەتی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بە ئامادەبونی بریکارو راوێژکاران و بەڕێوەبەره گشتیيەكانی وەزارەت ، كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدرا.
سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد .
لەکۆبونەوەکەدا چەندین تەوەری پەیوەندیدار بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا .لەوانە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و هەوڵدان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی وەک خزمەتگوزاری تەندروستی و خوێندن و زەوی وکارکردن بۆ یەکلایی کردنەوەی گرفتی بەناوکردن و تۆمارکردنی زەوی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی،
هەروەها تیشکخرایە سەر بابەتی گواستنەوەی دۆسیەکانی شەهیدان لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەوە بۆسەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ،
هاوکات پلانی وەزارەت بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە درا.

زۆرترین خوێندراو