حكومه‌تی هه‌رێم لێخۆشبوون بۆ پاره‌ی كاره‌با ده‌كات

27.10.2021
جەماوەر نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە داشكاندنی بڕی  له‌ 15% لە قەرز و سزای دواكەوتن و سەرپێچی پارەی كارەبا.
ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٢٧-١٠-٢٠٢١ بڕیاریدا بە داشكاندنی ڕێژەی له‌ ١٥٪ی قەرزی كرێی كارەبا و سزادانی دواكەوتن و سەرپێچی كارەبا.
ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە، كە تاوەكو بەرواری ٣١-١٢-٢٠٢١ بڕی پارەی پێویست دەدەن، كە لە ئەستۆیانە.
ئاشكراشی كرد، بڕیارەکە لە ١-١١-٢٠٢١ ەوە جێبەجێ دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو