سبه‌ی موچه‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت

15.11.2021
جەماوەر نیوز
پەروەردەی شارباژێڕ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ سبەی سێشەممە 16ی تشرینی دووه‌می 2021 موچە و شایستەی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕێگەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكانەوە دابەشدەكرێت.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ بڵاویکردووەتەوە، وەك یەكەم پەروەردە دوای ئامادەكردنی لیستەكان بەپێی رێماییە نوێیەكانی وەزارەتی دارایی و پەروەردە و پاش وردبینی، بەبێ‌ هیچ كێشەو گرفتێك سبه‌ی موچە و شایستەی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستاوە كار بۆ ئامادەكردنی لیستی مانگەكانی (10-11) دەكەین بۆئەوەی لە کاتی خۆیدا مامۆستایانی وانەبێژ موچەکانیان وەربگرن.

زۆرترین خوێندراو