پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رجده‌كرێت

20.11.2021
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق خه‌رجكردنی قۆناغێكی كه‌ی شایسته‌ی دارایی جوتیارانی بۆ به‌رھه‌می گه‌نمی ساڵی 2021 ڕاگه‌یاند.
عه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند 99 ملیار دیناری تر بۆ شایسته‌ی دارایی جوتیاران ته‌رخانكراوه‌ و چاوه‌ڕێن وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌كه‌، بگوازێته‌وه‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جوتیاراندا.
نتوبراو وتیشی ھه‌ماھه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامه‌ به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بڕێكی تری شایسته‌ی دارایی جوتیاران، بۆ سه‌ر كۆمپانیای دانه‌وێڵه‌، به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی بڕی شایسته‌ی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2021.

زۆرترین خوێندراو