ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند له 25ی مانگ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت به‌بی لیبرین.
ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە مەنامەی بەحرەینە بۆ بەشداریی لە دایەلۆگی مەنامە ناوبراو ڕایگه‌یاند دابەشکردنی مووچە دیارە کە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان باشترە. هەندێک جار گرفت دروست دەبێت لە داهاتی سنوورەکان یان کاریگەرییەکانی دیکە وەک نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، ئەگەرنا ئێستا تا رادەیەکی زۆر دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان سەقامگیرە و ئومێدی ئەوە دەکەین لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆر باشتریش ببێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052