ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له لوبنان یه‌ك ته‌به‌قه‌ی هێلكه (كه 30 هێلكه له‌خۆ ده‌گرێت) نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 100 هه‌زار لیره‌ی لوبنانی، كه ده‌كاته 75 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و نرخه خه‌یاڵییه وای له لوبنانییه‌كان كردووه كه نه‌توانن رۆژانه هێلكه بكڕن، مووچه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی لوبنانی ده‌گاته 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هێلكه وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كی، رۆژانه بۆ ئاماده‌كردنی زۆرترین خواردن به‌كار ده‌هێندرێت.
ئه‌مڕۆ له لوبنان به هه‌موو كه‌سێك ناكڕێت، له ئێستادا ماركێته‌كانی لوبنان ته‌نیا 3 هێلكه به‌یه‌كه‌وه ده‌فرۆشن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی له باره‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له لوبنان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی لوبنانییه‌كان كه 2.3 ملیۆن كه‌سن، جیا له 1.5 ملیۆن ئاواره‌ی سووری، رێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته %74.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی خۆراكی جیهانی، لوبنان به رێژه‌ی %85 خواردن له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، به رێژه‌ی %50ـی لوبنانییه‌كان له ئێستادا ناتوانن خواردن بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052