له‌ كه‌ركوك حزبه‌ كوردستانییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

14.12.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 14ی كانونی یه‌كه‌می 2021 به‌ ئاماده‌بونی مامۆستا ڕه‌سوڵ ڕه‌ئوف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌، له‌ كۆتای كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان:
ئەمڕۆ 14/12/2021 حزبە كوردستانییەكان لە بارەگای مەڵبەندی (2)ی رێكخستنی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە.
كۆبونەوە جەختی لەم خاڵانەی خوارەوە كردەوە:
1-حزبە كوردستانییەكان پەیامی سەرەخۆشی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش ڕاگەیاند.
2-جارێكی تر حزبە كوردستانییەكان جەخت لە برایەتی و پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوك دەكاتەوە.
3-داوا لە دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ دەكەین، دەرئەنجام و ئیستیحقاقی هەڵبژاردنەكان بكاتە بنەما بۆ دانانی پۆستە ئیدارییەكان لە شاری كەركوك.
4-ئێمە لە حزبە كوردستانییەكان دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی دیكەی عێراقی فیدراڵ دەكەین، بۆ هاوئاهەنگی وپێكەوەكاركردنیان و كێوماڵكردنی داعش.
5-پێویستە ئیدارەی پارێزگای كەركوك بە بێ جیاوازی خزمەت بە شاری كەركوك بكات .


حزبە كوردستانییەكان – كەركوك
14/12/2021

زۆرترین خوێندراو