ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی بڵاویكرده‌وه“بۆ ماوەی دوو هەفتە ڤیزای گەشتیاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگیرا”.
دەقی ڕاگەیەندراوێک لە کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی:
ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنورداركردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ڕێنه‌مایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له ڕۆژی شه‌مه به‌رواری 25ی كانونی یه‌كه‌می 2021 وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت؛ به‌م هۆیه‌وه گه‌شتی هاوڵاتیانی بیانی له به‌رواری ئاماژه‌پێكراوه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گروپ و كه‌سانه‌ی خواره‌وه ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت:
1- ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه،
2- ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه (خوێندكاری قوتابخانه ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران)،
3- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌كان)،
4- ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردن یان هه‌یه،
5- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD) یان هه‌یه،
6- ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه،
7- ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی هاوڵاتیانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له گشت سنوره فه‌رمیه خاكی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كانه‌وه پێویسته كارتی ڤاكسین (كه 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی كۆرۆنایان له جۆری PCR به نێگه‌تیڤ به ماوه‌ی 96 كاتژمێر پێبێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052